نێچیرڤان بارزانی: نەورۆز جەژنی ئازادی و گیانی بەرەنگاربوونەوە و بڕوابەخۆبوونە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی تازەی كوردی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم پەیامێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە، نەورۆز كە جەژنی ئازادی و گیانی بەرەنگاربوونەوە و بڕوابەخۆبوونە، ساڵی تازە و نوێبوونەوەیە، لەسەر ئاستی تاك و كەسی، با هاندەری نوێبوونەوەی بیر و ڕامانی هەموومان بێت و بیكەینە دەسپێك و سەرەتایەكی تازە بۆ ژیان و پەیوەندییەكانمان، بۆ ئاشتەوایی و ئومێد و گەشبینی و بۆ چۆنیەتیی مامەڵەكردنمان لەگەڵ پێشهات و ڕووداوەكانی دەوروبەرماندا.

سەرۆكی هەرێم لە پەیامەكەیدا دەڵێت: جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی تازەی كوردی، زۆر بە گەرمی و لە دڵەوە لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، لە گەلی كورد و تەواوی گەل و پێكهاتە و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان پیرۆز دەكەم. هیوادارم هەمووان پێكەوە لەگەڵ خۆشەویستان و ئازیزانیان جەژنێكی خۆش لە ‌ئارامی و سەقامگیریدا بەسەر بەرن.

ئەوەشهاتووە، نەورۆز كە جەژنی ئازادی و گیانی بەرەنگاربوونەوە و بڕوابەخۆبوونە، ساڵی تازە و نوێبوونەوەیە، لەسەر ئاستی تاك و كەسی، با هاندەری نوێبوونەوەی بیر و ڕامانی هەموومان بێت و بیكەینە دەسپێك و سەرەتایەكی تازە بۆ ژیان و پەیوەندییەكانمان، بۆ ئاشتەوایی و ئومێد و گەشبینی و بۆ چۆنیەتیی مامەڵەكردنمان لەگەڵ پێشهات و ڕووداوەكانی دەوروبەرماندا.

باس لەوەش دەكات، لەسەر ئاستی گشتیش، لە هەموو كاتێك زیاتر ئەركی هێز و لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی كوردستانە بەگشتی، یەكڕیز و تەبا بن و بە هاوبەشی پێكەوە كار بكەن بۆ ئەوەی هەموومان بە یەكگرتوویی بەرەوڕووی سەختی و تەحەدییەكان ببینەوە و سەركەوتووانە تێیانپەڕێنین. لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە، پاراستنی ماف و دەستكەوتەكان و قەوارەی دەستووری و سیاسی و فیدرالیی هەرێمی كوردستان، وەك چۆن بەرهەمی تێكۆشانی هەموو كوردستانییانە، ئاواش بەرپرسیاریەتیی هاوبەشی هەموومانە بۆ ئەوەی پێكەوە بەرەو داهاتوویەكی باشتر و ڕووناكتری دڵنیا هەنگاو بنێین و سەركەوین.

رونیشیكردووەتەوە ، لەم بۆنەیەدا دووپاتی دەكەینەوە كە هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە ئامادەیە هەموو كێشە و ناكۆكییەكانی لەگەڵ حكوومەتی فیدرالی عیراق بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بكات. وەك هەمیشە فاكتەری چارەسەری دەبین بۆ كێشەكانی عیراق و لەپێناو ئارامی و سەقامگیریی وڵاتدا، یارمەتیدەر و هاوكار دەبین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا