بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەك دەكەین كە خزمەت بە گەلەكەمان بكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە بۆنەی سەری ساڵی كوردی و جەژنی نەورۆزەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: رایدەگەیەنین كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەرۆشی گەشەپێدانی پەیوەندییەكان و فراوانكردنی هەماهەنگییەكانە لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەكان. پێشوازی لە هەر هەوڵ و دەستپێشخەرییەك دەكەین كە خزمەت بە گەلەكەمان و خەڵكە خۆڕاگرەكەمان بكات.

دەقی پەیامەكە:

هاونیشتمانیانی خۆشەویست لە سەرتاسەری كوردستان

بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی كوردی و جەژنی نەورۆزەوە، لە قووڵایی دڵمەوە پیرۆزباییتان لێدەكەم و هیوادارم رۆژانی جەژن لە دڵخۆشی و كامەرانیدا بەسەربەرن.

هیوادارم جەژنی نەورۆز ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلەكەمان و هەوێنێك بێت بۆ قووڵكردنەوەی گیانی خۆشەویستی و تەبایی لەنێوانماندا. هەموومان بە رۆحێكی كوردانە و لەپێناو سەربەرزی و سەرفرازیی كوردستاندا كاربكەین و داهاتوویەكی سەقامگیر بۆ خەڵكەكەمان دەستەبەر بكەین.

لەگەڵ دەستپێكی ساڵی نوێی كوردی و بڵێسەی ئاگری نەورۆزدا، رایدەگەیەنین كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەرۆشی گەشەپێدانی پەیوەندییەكان و فراوانكردنی هەماهەنگییەكانە لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەكان. پێشوازی لە هەر هەوڵ و دەستپێشخەرییەك دەكەین كە خزمەت بە گەلەكەمان و خەڵكە خۆڕاگرەكەمان بكات. ئێستا و هەمووكاتێك ئامادەی دیالۆگی نیشتمانی و بونیادنەرانەین و لە بەرامبەر ئەم ئەركە نەتەوەیی و مێژووییەی لەسەر شانمانە بەرپرسیار دەبین.

باوەڕی پتەو و نەگۆڕمان بە یەكگرتوویی هەیە، چونكە تەنیا لەو ڕێگەیەوە دەتوانین مافە رەواكانی گەلی كورد بەدەستبهێنین و داهاتوویەكی پرشنگدار بونیادبنێین.

ئەمڕۆش كە هاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی رزگاركردن و راپەڕینی كەركووكی خۆشەویستمان، بە دڵ پیرۆزبایی لە كەركوك و كەركوكییە سەربەرزەكان دەكەم و دڵنیایان دەكەمەوە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەو هێزە دەبێت بۆ هەمیشە لەگەڵیان دەمێنێتەوە و بە خوێنی خۆمان قودسی كوردستان دەپارێزین.

دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و سەرفرازبن

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا