پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پرەنسیپی یەکێتی گفتوگۆ و لێکگەیشتنە بۆ چارەسەری هەموو کێشەیەک. بۆیە قەت کۆبوونەوە ڕەتناکاتەوە ، بەڵام ئەمەش ڕاست نییە کە پارتی گرفتی لابەلا دروست بکات و بیکاتە دەسکەلا بۆ خۆدزینەوە لە کێشە سەرەکییەکان. کۆبوونەوەی جددی لەسەر بابەتی سەرەکیی دەبێت نەک شتی بەدیهیاتی وەک گۆرانکاری لەم پۆست و ئەو پۆست.
گۆڕانکاری لە پشک و لە پۆستەکان کارێکی نۆرماڵە و ئەسڵی کێشەکان نییە، ئەسڵی کێشەکان سیاسەتی جیاکاری حکومەتە لە نێوان شارەکان و گەمارۆدانی سلێمانی، ئەمانە راستەوخۆ پەیوەندییان بە کۆمەڵانی خەڵکەوە هەیە.
هەڵبەتە گۆڕانکاری لە پۆست و پشکەکان کارێکی باشە و ئەمە ویستی یەکێتی و پارتیشە کە ئەوانیش گۆرانکاری وا دەخوازن ، بەڵام ئەمانە نابنە بەدیلی کێشە سەرەکییەکانمان لەگەڵ پارتی و حکومەت.
لە باشترین حاڵدا گۆڕانکاری لە پۆستەکان نیەتی باش دەردەخەن و کەشی گفتوگۆی هەردوولا باش دەکات، بەڵام نابێتە جێگرەوەی ڕاستکردنەوەی رێرەوی حوکمڕانی و شەراکەتی راستەقینە کە یەکێتی و خەڵکیش داوای دەکەن، چونکە بێ ئەم راستکردنەوە و جێبەجێکردنی شەراکەتە، نەک یەکێتی بگرە پارتیش ناتوانێت بەڵێنەکانی کاتی پێکهێنانی حکومەت جێبەجێ بکات. ئاخر لەبەر ئەمە حکومەت بۆ پارتیش بۆتە قەیران و کێشە لە جیاتی ئەوەی ببێتە بەڵگەی سەرکەوتن و کار راستی.
ئێستاش تۆپەکە لە گۆڕەپانی پارتییە کە بەڵێنی دابوو دوای کۆنگرەی ١٤ی حزبەکەی لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ لایەنەکان هەڵبداتەوە کەچی هەر سەعی لە لاپەڕە کۆنەکان دەکات و لاپەڕە سپی و نوێ دیار نییە. کێشەکە لێڵی سیاسەتی پارتییە نەک نا ئامادەگی یەکێتی.
سەروتاری پیوکەی میدیا