هۆشیار زێباری: رێز لە بڕیاری دادگا دەگرین

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی هۆشیار زێباری لە كاندیدبوونی پۆستی سەرۆككۆمار دوورخرایەوە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ كاندیدێكی تری بۆ ئەو پۆستە نییە، باسی لەوەشكرد رێز لە بڕیاری دادگا دەگرێت، هەرچەندە ئەوەی كە كراوە ستەمە و بڕیارێكی هەڕەمەكی بوو لە دادپەروەریدا.

دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی هۆشیار زێباری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بڕیارەكە “سیاسییە” و چەند لایەنێكی لە پشتە و ئەوان دەزانن ئەو لایەنانە كێن و ئێستا كاتی ئەوە نییە كە ئاشكرای بكەن.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا هۆشیار زێباری وتی: ئەو هەموو مەرجەكانی كاندیدبوونی تێدا بووە، بەڵام بڕیارەكە پێشوەختە درابوو.

هۆشیار زێباری تاكە كاندیدی پارتی بوو بۆ پۆستی سەرۆككۆمار، بەڵام دوای ئەوەی كە ئەمڕۆ یەكشەممە13_2_2022، دادگای فیدڕاڵی كاندیدبوونی رەتكردەوە، ئێستا پارتی هیچ كاندیدێكی بۆ ئەو پۆستە نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا