یەكگرتوو: پێشبینی ناكەین جارێكی دیكە پارتی بارەگاكانمان بسوتێنێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك رایگەیاند، پێشبینی ناكەن ئەو كێشەیەی لەنێوان ئەوان و پارتیدا دروستبووە لەوە گەورەتر بێت و رووداوی دیكەی بەدوادا بێت.

سەباح بابیری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی زۆر هەستیاردایەو پێناچێت نێوانی ئەوان و پارتی لەوە زیاتر گەورە ببێت.

پێشتر و لەساڵانی رابردودا بەهۆی گرژییەكانی نێوانیانەوە پارتی بارەگاكانی یەكگرتووی لەدەڤەری بادینان سوتاند، لەو بارەیەوە سەباح بابیری وتی ،”پێموانییە فشارەكانی پارتی بگاتە ئەو ئاستەی جارێكی دیكە مەترسی سوتان و لەدەسدانی بارەگاكانمانی لێ بكەوێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری دروستبوونی ئەو كێشە و فشارانەش پەیوەندی بە واژۆكردنی پرسی لێپرسینەوە لەسەرۆكی حكومەتەوە هەبووە، بابەتەكە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بووە، ئەگەرنا لەسەر ئاستی ئەنجومەنی خۆجێی هیچ كێشەیەكیان لەگەڵ پارتی نەبووە.

بەهۆی فشارە بەردەوامەكانی پارتی بۆ سەریان، رۆژی 21ی ئەم مانگە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بڕیاریدا تەواوی پۆستەكانی لە حكومەتی خۆجێیی دهۆك رادەست پارتی بكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا