سەركردەیەكی یەكێتی بۆ پارتی: ئەگەر ئەوەندە بەهێزن بۆچی لە ڕۆژنامەنووسان دەترسن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت، ئەگەر پارتی بەو شێوازە بەهێزن كە نێچیرڤان بارزانی باسی دەكات بۆ لە رۆژنامەنووسێك دەترسن، دەیان رۆژنامەنووسیان لە پارێزگای دهۆك سزا داوە، ئەوە نیشانەی ئەوەیە كە ئەوان لاوازن بەرامبەر رەخنە و بەرامبەر ئیرادەی سەربەخۆی گەلەكەمان.

ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی دهۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: قسەكانی نێچیرڤان بارزانی بەراستی لە قسەی سەرۆكی هەرێم نەدەچوو، ئەگەر وەكو بانگەشەی حزبیش بێت بەڵام ئەو سەرۆكی هەرێمە و ئەوەی نێچیرڤان بارزانی نازی پێوە دەكات بەڕاستی كورسییەكانی خۆیان نییە، كورسی موزەیەفن، هەموومان دەزانین هەڵبژاردنەكان چۆنن، ئەگەربێت و هەڵبژاردنێكی پاك و شەفاف بكرێت بەراستی پارتی ئەو هاوسەنگییەی نییە.

لێپرسراوی مەڵبەندی دهۆكی یەكێتیی وتی: ئەگەر پارتی بەو شێوەیە بەهێزن كە نێچیرڤان بارزانی باسی دەكات بۆ لە رۆژنامەنووسێك دەترسن، دەیان رۆژنامەنووسیان لە پارێزگای دهۆك سزا داوە، ئەوە نیشانەی ئەوەیە كە ئەوان لاوازن بەرامبەر رەخنە و بەرامبەر ئیرادەی سەربەخۆی گەلەكەمان و خەڵكی سەربەخۆ، بۆیە ئەم قسانە دەرەنجامی ئەو فشارانەیە كە لەسەریانە ئەگینا پێم وانییە هیچ سیاسییەك ئەم قسەیە بكات تەنانەت ئەگەر بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنیش بێت، زۆرجار وایان وتووە و میللـەتەكەمان قوربانی یەكەمی ئەم تاكڕەوی و بێمنەتییەی پارتی بووە.

باسی لەوەشكرد، ئەگەر هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بكرێت و پشتیوانی دەرەكی نەبێت پارتی ناتوانێت ئەو هێزەی هەبێت بۆیە دەبێت لە داهاتوو یەكێتی نیشتمانی باشتر خۆی رێكبخاتەوە، بۆ راستكردنەوەی ئەو هاوسەنگییەی هێز بۆئەوەی ئەم رەفتارانەی پارتی رابگیرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا