لەبارەی بەشداری دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار فراكسیۆنی یەكێتی بڕیاریدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە بە شداری لە دانیشتنی رۆژی شەممەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق نەكات تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق ئەگەربێت و سەرجەم لایەنەكان نەگەنە رێككەوتن.

سەرچاوەیەكی لە فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: بڕیاری فركسیۆنەكەیان تا ئێستا بەو جۆرەیە بەشداری دانیشتنی رۆژی شەممەی داهاتووی پەرلەمان نەكەن تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار ئەگەربێت و لایەنەكان نەگەنە رێككەوتن.

سەرچاوەكە وتیشی: نایانەوێت ببنەهۆكارێك بۆ لێكترازانی نێوماڵی شیعە.

بڕیارە رۆژی 26 ی ئەم مانگە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بەڕێوەبچێت، ئەگەربێت و رێژەی یاسایی بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنەكە تەواوببێت.

تا ئێستا ئاماژەكان بەرەو ئەوەدەچن، رێژەی یاسایی بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنەكە تەواونەبێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بڕیاریدا بەشداری كۆبوونەوەی شەممەی داهاتوو نەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا