ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەسەر چەند پرسێك كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

رۆژی پێنج شەممە، بە سەرپەرشتی هاوسەرۆكانی یەكێتی، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكەدا چەند تەوەرێك تاوتوێكران بەتایبەتی پێكهێنانی لیستی هاوپەیمانی كوردستان و هاوپەیمانێتی یەكێتی و گۆڕان.

دەربارەی هاوپەیمانیەتی یەكێتی و گۆڕان كۆبوونەوەكە هاوپەیمانیەتیەكەی بە هۆكاری ئارامی دایە قەڵەم و ڕایگەیاند،ئەم ھاوپەیمانی و لێكتێگەیشتنە دەبێتە مایەی ئارامی و تەبایی و یەك ڕیزی كوردستانی كە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن و دیموكراسی زۆر پێویستن.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە كۆبوونەوەكەدا تەئکیدی کردەوە لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021 کە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەندکراوە.

لە بارەی رەوشی ناوچە جێناكۆكەكانەوە كۆبوونەوەكە جەختی كردەوە كە دانانی بەرنامەی هاوبەشی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەبێتە هۆی دابینكردنی رێوشوێنی پێكەوە ژیانی ئاشتییانە لە نێوان پێكهاتەكان لەو ناوچانە.

رۆژی 1ی ئایار هەریەكە لە یەكێتی و گۆڕان وەك هاوپەیمانی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق كە بڕیارە لە 10_10_2021 بەڕێوەبچێت، خۆیان تۆماركرد، لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی هاوپەیمانێتیەكەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا