پەکەکە: پارتی ئاسانکاری بۆ تورکیا دەکات لە گەیشتن بە شنگال

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کاوە شێخ موس، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان هاوکاری پێشکەشی هێزەکانی تورکیا دەکات بۆ گەیشتن بە شنگال.

کاوە شێخ موس بە میدیاکانی راگەیاند، “زانیاریمان هەیە دەیسەلمێنێت پارتی دیموکراتی کوردستان ئاسانکاری بۆ هێزەکانی تورکیا دەکات و ناونیشانی ئەو شوێنانەیان دەداتێ کە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی لێیە”.

وتیشی: پارتی دیموکراتی کوردستان ئاسانکاری بۆ هێزە تورکییەکان دەکات لە گەیشتن بە ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا، کە بەهۆیەوە ئاسانتر زانیاری فڕۆکەوانی جەنگییان بەدەستدەگات.

ماوەیەکی زۆرە هێزەکانی تورکیا خاکی هەرێم پێشێلدەکەن و نوێترین پێشهاتیش رۆژی سێشەممە بوو، کاتێک ئەو هێزانە هێڵێکی کارەبای شیلادزێیان بۆردومانکرد لە پارێزگای دهۆک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا