پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی شەهیدبوونی مامە ریشە و ھاوڕێکانیدا پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، مامە ریشە ئەفسانەیەک بوو لە ورە و سیمبوولێک بوو بۆ ئازایەتی، ئەو لە ھەناوی پۆڵایینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە ھەڵقووڵا و مێژوویەکی پڕ لە شانازیی بۆ خۆی و یەکێتییەکەی نووسیووە.
دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:
خەبات و تێکۆشانی مامە ریشە و ھاوڕێکانی لەیادناکەین و بە رێز و وەفادارییەوە یادی مێژووی پڕ لە سەروەری و قارەمانێتییان لەپێناو کوردستاندا دەکەینەوە.
مامە ریشە ئەفسانەیەک بوو لە ورە و سیمبوولێک بوو بۆ ئازایەتی، ئەو لە ھەناوی پۆلایینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە ھەڵقووڵا و مێژوویەکی پڕ لە شانازیی بۆ خۆی و یەکێتییەکەی نووسیووە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پابەند بە خوێنی شەھیدان و ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکی کوردستانی داوە، لە خەبات بۆ بەدیھێنانی داھاتوویەکی گەشتر و ژیانێکی شایستەتر بۆ خەڵکی کوردستان بەردەوامدەبێت.
دروود بۆ رۆحی مامە ریشە و سەرجەم شەھیدانی رێگای رزگاریی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان