سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دواكەوت

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەت رایگەیاند، ئەمڕۆ شاندی هەرێم ناچنە بەغدا، بەڵكو سەردانەكە كەوتوەتە رۆژی سێ شەمەوە.

سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، رۆژی سێ شەمە شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات و گفتوگۆ لەبارەی كێشەكانی هەرێم و بەغدا دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، پرسی موچەو پشكی هەرێم لەبودجەی ساڵانی 2021 تا 2023 تاوتوێ بكرێت.

دواخستنی سەردانەكەی شاندی هەرێم لەكاتێكدایە دوێنێ بەشێك لەبەرپرسانی هەرێم ئاشكرایانكرد، ئەمڕۆ یەك شەمە شاندی هەرێم دەچنە بەغدا، بەڵام بەهۆكاری نادیار سەردانەكەی ئەمڕۆ دواخراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا