شاندێکی کۆمەڵ لە بەغدان

پۆڵەتیک پرێس؛

ئه‌مریی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا به‌ره‌و به‌غدا به‌رێكه‌وتن و لە سەردانیاندا، هەریەکە لە سه‌رۆك كۆماری عێراق و ‌سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەبینن.

عەبدولستار مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لەپەرلەمانی كوردستان تایبەت بە پۆڵەتیك پرێس وتی؛ ” شاندەكەی كۆمەڵی ئیسلامی بەیاوەری م. عەلی باپیر، بە مەبەستی لە نزیكەوە بینینی سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و زۆرێك لەلایەنە سیاسیەكانە، بە مەبەستی تاوتوێكردنی چەند پرسێكی گرنگی پەیوەست بە بارودۆخی هەنوكەیی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە .

سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداو ڕەوانە کردنی مووچەی فەرمانبەران، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ وتی” هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە هەرشتێك لەبەرژەوەندی ئەوان بێت لەم سەردانەدا باسدەكرێت و هەوڵی جددی بۆ دەدەین. ”

شانده‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌ یاوه‌ری م. عه‌لی باپیر ده‌كه‌ن پێكهاتوون‌ له‌ (عەبدولستار مه‌جید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی‌ و سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان‌، محه‌مه‌د بامۆكیی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی‌، سه‌لیم شوشكه‌یی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران).

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا