داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا فێڵێكی سیاسیيە

پۆڵەتیک پرێس

ئەندامێکی لیژنەی کاروباری ناوخۆ و ئەنجومەنی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، هەڕەشەی واشنتۆن بۆ داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا هەڵخەڵەتاندنێکی سیاسیە.

ئەحمەد عەلی رەزا بیغی بە میدیاکانی ئێرانی راگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ویستی گەل و یاسای پەلەمانی عێراقییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، واشنتۆن نایەوێت عێراق بەجێبهێڵێت و ئەوەی دەیڵێت تەنیا لە چوارچێوەی هەڕەشەدا دەمێنێتەوە، دەشڵێت: ئەمریکییەکان دەیانەوێت لەڕێی ئەم هەڕەشانەوە ئەو پەیامە بگەیەنن، لەگەڵ رۆیشتنیان لە عێراق ئەو وڵاتە بەدەست چەندین کارەساتەوە دەناڵێنێت.

لە کۆتایی قسەکانیشیدا باسی لەوەکرد، هەڕەشەی واشنتۆن بۆ داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا هەڵخەڵەتاندنێکی سیاسی بووە و بەپێی رێککەوتنەکانی دۆناڵد ترەمپ و مستەفا کازمی بێت، رووداوی لەو جۆرە روونادات و تەنیا لە چوارچێوەی هەڕەشەدا دەمێنێتەوە.

لەماوەی رابردوودا، واشنتۆن رایگەیاند، ئەگەر عێراق هەڵنەسێت بە سزادانی ئەو کەسانەی هێرش دەکەنە سەر بارگە و بەرژەوەندییەکانیان ئەوا باڵیۆزخانەکەیان لە بەغدا دادەخەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا