نەوتەكەی عێراق لە 55 هەزارەوە كرا بە 90 هەزار دینار

پۆڵەتیك پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو بڕە نەوتەی بە 55 هەزار دینار بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەكرا، ئێستا بەغدا دەینێرێت و نرخەكەی بووە 90 هەزار دینار، ئەمەش لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە.

رۆژی سێ‌ شەممە 11_1_2022، كەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕابردوودا لە ناوچە شاخاوی و زۆر ساردەكان نەوتی سپیمان دابەش كرد كە حكومەتی هەرێم دابینی كرد و بەرامبەر 55 هەزار دینار دەدرا بە هاووڵاتیان و تائێستاش لە هەندێك ناوچە بەردەوامە.

كەمال ئەتروشی وتی: بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی لەگەڵ بەغدا هەیە كە 250 ملیۆن لیتر نەوتمان بۆ بنێرێت، ئێستا 50 ملیۆن لیتر دێت و دەست بە دابەشكردن كراوە لە هەندێك ناوچە، بەڵام ئەمەیان بەرمیلی بەرامبەر 90 هەزار دینار دەدرێت بە هاووڵاتیان”.

روونیشیكردەوە، گرانبوونی نرخەكە لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە و تا دەگاتە هەرێم ئەوەندە دەكەوێت ئەو نەوتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا