بەهۆی نەوتی خراپەوە دوو ماڵ لە سلێمانی گڕیگرت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی نەشیاوی نەوتی بەنزینخانەیەكی شاری سلێمانی دوو ماڵ گڕیگرت، خاوەنی بەنزینخانەكەش لە رێگەی پۆڵەتیك پرێسەوە داوا لەو هاووڵاتیانە دەكات رۆژی 16 ی ئادار نەوتیان لە وێستگەكەی ئەوان كڕیوە بەكاری نەهێنن و بۆیان بگەڕێننەوە.

بەنزینخانەی برایەتی دوو لە نزیك پردی كۆبانێ‌ لە شاری سلێمانی هۆشداری داوەتە هاووڵاتیان لە كڕینی نەوت لەو بەنزینخانەیە.

بێستوون گۆران، خاوەنی بەنزینخانەی برایەتی دوو لە نزیك پردی كۆبانێ‌ لە شاری سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە 16_3_2022 بڕێك نەوتمان بەهاووڵاتیان فرۆشت دواتر زانیمان نەوتەكە ماددەی دیكەی تێكەڵە و شیاو نیە بۆ بەكارهێنان، لە رێگەی پەیجی خۆمان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئاگادارییەكمان بڵاوكردەوە بەوەی هەركەس لەو رۆژەدا لە كاتژمێر 4.30 خولەكی ئێوارە تا 6.00 نەوتی لای ئێمە كڕیوە بۆمان بگەڕێنێتەوە یان نەیگەڕێننەوە و لای خۆیانەوە بەكاری نەهێنن.

وتیشی: ئەو نەوتەی لەو كاتەدا فرۆشتمان ئەوەی زانیمان بەشێكی كەمی نەوتبوو، ماددەیەكی دیكەی تێكەڵاوبووبوو، نازانین ئەو ماددەیە چیە، بۆیە نمونەی نەوتەكەمان ناردووە بۆ پشكنین.
باسی لەوەشكرد، دوو ماڵ لەو ماڵانەی نەوتەكەیان بەكارهێناوە ئاگر لە ماڵیان كەوتووەتەوە و زیانی ماددیان بەركەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا