ئێران زیانە ئابوورییەکانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئاشکراکرد

ئەم بابەتە 44 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران زیانە ئابوورییەکانی ئێرانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئاشكراکرد و رایگەیاند وڵاتەکەی ئیدارەیەکی بەهێزی هەموو قەیرانەکانی داوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە حەسەن رۆحانی رایگەیاندووە کە زیانە ئابووریەکانی ئێران بەهۆی کۆرناوە بە قەبارەی لە 3٪یەو لەکاتێکدا دابەزینی ئابووری ئێران بەگشتی بۆ 20٪ مەزەندە دەکات.

هەموو ئەو قسانەی ڕۆحانی لەمیانی کۆبوونەوەیەکیدا بووە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حکومەت و بەرپرسە باڵاکانی ئێراندا، باسی قەبارەی ئەو زیانانەی کردووە کە بەر ئابووری ئێران کەوتووەو دەستی کۆرۆنا 3٪ی زیانەکانی بە ئێران گەیاندووە بەکۆی گشتیش 20٪ ئابووری ئێران دابەزیوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بەوە کردووە کە سەرەڕای ئەو ئابڵووقە گەورەیەی ئەمریکا بەسەر وڵاتەکەیاندا سەپاندوویەتی و نرخی نەوتیش داڕمانی گەورەی بەخۆوە بینیوە، بەڵام وڵاتەکەیان توانیویەتی ئیدارەیەکی باش بدات و بەرگەی نەهامەتی و نەدارییەکان بگرن.

رۆحانی وتیشی “بەهێزکردن و جێبەجێکردنی سیاسەتی خۆڕاگریی ئابووری وایکردووە کە چالاکییەکانی ئێران بەهێزبن و ئەو دەرەنجامە ئەرێنیانەی لێکەوتووەتەوە کە توانیومانە ڕووبەڕووی بەرکەوتە دەرەکییەکان ببینەوە”.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ سەرهەڵدانیدا گورزی کوشندەی لە ئێران وەشاند و تائێستاش رێژەی تووشبووان و مردن لەو وڵاتە لە بەرزبوونەوەدایە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک