دکتۆر سەباح هەوارمی: گومان دەکرێت کۆلێرا بڵاوبووبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، گومان دەکەین ئەمساڵ پەتای کۆلێرا بڵاو بووبێتەوە.

دکتۆر سباح هەورامی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەپێی ستانداردە جیهانیەکان پێنج شەش ساڵ جارێک پەتای کۆلێرا بڵاو دەبێتەوە، بەهۆی ئەوەی حاڵەتێکی زۆر تۆمار کراوە، ئەمساڵ گومان دەکەین پەتای کۆلێرا بڵاوبووبێتەوە، هەرچەندە تا ئێستا هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.

ئاماژەی بەوەشدا بەهۆی زۆری ڕێژەی توشبوونەوە، دوێنێ نەخۆشخانەیەکی دیکەمان بۆ توشبووان تەرخان کردووە.

ڕاشیگەیاند، پەتاکە پەیوەندی بە خۆراک و ئاوەوە هەیە، داوای لە خاوەن چێشتخانەکانیش کرد، کە سەوزە بەکار نەهێنن چونکە لیژنەکانیان ڕێگەیان پێنادەن و هەرکەس بەکاری بهێنێت خۆی بەرپرسیار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا