بانکی ناوەندیی بازاڕی پڕکرد لە دۆلار؛ 100 دۆلار بە 145 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بۆرسەی شاری سلێمانی گۆڕانکاری بەسەرداهات و 100 دۆلار بەرامبەر بە 145 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (21ی ئایاری 2024)، بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 271 ملیۆن و 378 هەزار دۆلاری خستەبازاڕ. لەو بڕە پارەیە 84 ملیۆن و 250 هەزار دۆلار بەشێوەی نەختینە و 187 ملیۆن و 128 هەزار دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە بە هاوڵاتییان و بازرگانانی عێراق بە نرخی 1310 دینار بۆ هەر دۆلارێک خراوەتەڕوو.

بەهای دیناری عێراقی، لە کۆتایی ساڵی 2014ەوە جێگیریی خۆی بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لەدەستداو، لە سەرەتاکانی ساڵی 2018ەوە بەتەواوەتی کاریگەرییەکانی ئەو ناجێگیرییە لەسەر ئابووری عێراق بەدەرکەوتن. بانکی ناوەندی ئەو وڵاتەش بەردەوامە لە راگەیاندنی میکانزم و رێکاری نوێ بۆ رووبەڕووبەنەوەی ناجێگیری بەهای دراوەکەی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا