خولی یانە پاڵەوانەكان گەڕایەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
لە ئەمشەو سێ‌ شەممەوە فیكەی دەستپێكی وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لێ‌ دەدرێتەوە كە تیایدا 31 یانەی ئەوروپا ململانێی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی دەكەن بە مەبەستی داماڵینی لە نازناوەكەی وەرزی ڕابردووی كە لە سەر حسابی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەڕەنسی بە دەستی هێنا.

بایرن میونخ – پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو

ئەمشەو یارییەكانی كۆمەڵەكانی 5 و 6 و 7 و 8 یارییەكانیان بەڕێوە دەچێت و سبەی شەو چوارشەممەش یارییەكانی كۆمەڵەكانی 1 و 2 و 3 و 4 بەڕێوە دەچن كە هەر لە سەرەتاوە چەند یارییەكی لوتكە و ئاگرین لە نێو كۆمەڵەكاندا بوونی دەبێت بەو پێیەی لە تیروپشكی ئەم وەرزەدا ئاستی دووەمی یانەكان ئاگرین بوو ئەو 8 یانەیەی لەو ئاستەدا بوون هەموانیان تووشی شۆك كرد بە تێكەڵ بوونیان لەگەڵ یانەكانی ئاستی یەكەم وەك یانەكانی ئەتڵەتیكۆ مەدرید و مانچستەر یونایتد و مانچستەر سیتی و بروسیا دۆرتمۆند و چەندین یانەی تر كە بوونە بارگرانی بۆ یانەكانی ئاستی یەكەم.

لیستی تەواوی یارییەكانی گەڕی یەكەم:

ئەمشەو سێ‌ شەممە

كۆمەڵەی 5 واتا E
چێڵسی X سڤیلیا
ڕێن X كراسنودار

كۆمەڵەی 6 واتا F
لاسیۆ X دۆرتمۆند
زینێت X كلوب بروخ

كۆمەڵەی 7 واتا G
بەرشەلۆنە X فرینكفاروزی
دینامۆ كیێڤ X یۆڤنتۆس

كۆمەڵەی 8 واتا H
پاریس سانت جێرمان X مان یونایتد
لایبزیج X باشاك شهیر

 

شەوی چوارشەممە

كۆمەڵەی 1 واتا A
بایرن X ئەتڵەتیكۆ
سالزبۆرگ X لۆكمۆتیڤ

كۆمەڵەی 2 واتا B
ڕیاڵ X شاختار
ئینتەر X گلادباغ

كۆمەڵەی 3 واتا C
مان سیتی X پۆرتۆ
ئۆڵمپیاكۆس X مارسیلیا

كۆمەڵەی 4 واتا D
ئاجاكس X لیڤەرپول
میتیلاند X ئەتەڵانتا

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا