دەستوور كێشەكانی هەرێم چارەسەر دەكات

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، نووسینەوەی دەستوور كارێكی ئەوەندە قورس نیە ئەگەر لایەنەكان نیەتی باشیان هەبێت بۆ نووسینەوەی، چونكە چەندین كێشە و گیر و گرفتمان هەیە بۆ هۆی دەستوورەوە چارەسەر دەبێت.

عەباس فەتاح، جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: پرسی دەستووری هەرێم لە وادەی خۆی دواكەوتووە، ئێمە 30 ساڵە حوكمڕانین دەبوو كاری یەكەمی دەسەڵاتدارەكانی هەرێم لە رابردوو نووسینەوەی دەستووربێت هەرچەندە دەستوور ئامادەكرا و هێنرایە پەرلەمان بەڵام بەچەند هۆكارێك گەڕێنرایەوە.

جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی وتی: دەستوور چوارچێوەیەكی یاسایی بۆ هەموو دام و دەزگا و سیستمەكان دادەنێت، كۆمەڵێك كێشە و گیر و گرفتمان هەیە لە پرسی هەڵبژاردن و سیسیتمی سیاسی هەرێم و شێوازی حوكمڕانی، لە رێگەی دەستوورەوە چوارچێوەیان بۆ دادەنرێت.

باسی لەوەشكرد، نووسینەوەی دەستوور كارێكی ئەوەندە قورس نییە ئەگەر لایەنەكان نیەتی باشیان هەبێت لایەنە سیاسییەكان ئەگەر لەسەر هەرشتێك ناكۆك بن پێویستە لەسەر نووسینەوەی دەستوور كۆكبن.

لە چەند رۆژی رابردوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم سەردانی لایەنە سیاسییەكانی كوردستانی كرد و تەوەرێكی كۆبوونەوەكانی بریتی بوو لە قسەكردن لەسەر ئامادەكردنی رەشنووسی دەستووری هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا