هەڵوێستی سیستانی لەبارەی پشتگیریکردن لە کاندیدانی هەڵبژاردنەکەی ئێران

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

نوسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە عەلی سیستانی لەبارەی پشتگیریکردن لە هیچ کاندیدێکی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ئێران لێدوانی دابێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی حوزەیرانی 2021 نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، ” ئەو وتە و دەنگۆیانەی چالاکان و بەشدارانی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی لەبارەی پشتگیری عەلی سیستانی لە کاندیدێکی دیاریکراوی هەڵبژاردنەکەی ئێران بڵاویدەکەنەوە هیچ ڕاستییەکی تێدا نییە”.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ” سیستانی بەوە دەناسرێتەوە کە بەشێوەیە ئاشکرا خۆی لە جوڵە سیاسیەکان بەدووردەگرێت، خۆی لە دەرکەوتن بەدووردەگرێت و لەڕێگەی نوێنەرەکانیەوە هەڵوێستەکانی بڵاو دەبنەوە”.

ئەم ڕاگەیەندراوەی نووسینگەی عەلی سیستانی لەکاتێکدایە کە بڕیارە سبەی هەینی 18 ی حوزەیران هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەبچێت و پێنج کاندید کێبڕکێی بەدەستهێنانی کورسی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا