فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی سەنگافوورە توشی ئاستەنگی لە نیشتنەوەهات و کەسێک گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە راگەیەندراوێکی هێڵی ئاسمانیی سەنگافووردا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئایار، بەهۆی هەبوونی کێشەی تەکنیکی و نیشتنەوەی سەخت، فڕۆکەیەکی بۆینگ 777ی هێڵی ئاسمانیی سەنگافوورە کە لە لەندەنەوە بەڕێکەوتبوو بۆ ئەو وڵاتە، لە بانکۆکی پایتەختی تایلەند بە ناچاری نیشتەوە و لە ئەنجامدا 30 کەس برینداربوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا.

گەشتی SQ321ی هێڵی ئاسمانیی سەنگافوورە کە بە فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ-777 ئەنجامدراوە، لە کاتی گەڕانەوەی لە لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا توشی کێشەی تەکنیکی دەبێت و بەشێوەیەکی سەخت لە فڕۆکەخانەی سوڤارنابهومی لە بانکۆکی پایتەختی تایلەند دەنیشێتەوە.

ئەوەش هاتووە، فڕۆکە لە رێگە توشی کەشوهەوای سەخت بووە و ناچاربووە بنیشێتەوە، هەروەها دەڵێت “بەهۆی نیشتنەوە سەختەکەی و بەرکەوتنی قورسیی بە زەویید، سەرنشینێکی گەشتەکە گیانی لەدەستداوە و 30 کەسیش برینداربوون”.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمپانیای درووستکەری بۆینگ-777 کە لە فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە، فڕۆکەکە 211 سەرنشینی لەگەڵدابووە و دەستەی فڕۆکەوانیی فڕۆکەکەش ژمارەیان 18 کەس بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا