ڕێباز حەملان لەبارەی قەرزکردنی حکومەت بۆ موچە چی دەڵێت؟

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دارایی و ئابوری لەبارەی قەرزکردنی حکومەت بۆ موچەی فەرمانبەران ڕایگەیاند،  تەنها مانگی ڕابردوو قەرز کراوە و بڕەکەی 35 ملیۆن دۆلار بووە.

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دارایی و ئابوری لەبارەی ئەوەی حکومەتی هەرێم بۆ دابەشکردنی موچە بە لێبڕینی 21% یش قەرزی کردووە، دەڵێت، “تەنھا لە مانگی پێشوو بەھۆی نەبوونی سیولەی پێویست پارە قەرزکراوە”.

رێباز حەملان، لەبارەیەوە بۆ ماڵپەڕی کوردسات نیوز لێدوانی داوەو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە، “ئەوەی وتراوە تەنھا بۆ مانگی پێشوو بووە کە کورتھێنان ھەبووە لەکاتی دابەشکردنی مووچەو 35 ملیۆن دۆلار قەرز کراوەو وەزیری داراییش کە چووە پەرلەمانی کوردستان ھەمان شتی لە لیژنەی دارایی وتووە”.

ئەم لێدوانەی ڕێباز حەملان دوای ئەوە دێت، دوێنێ چوارشەممە 16 ی حوزەیرانی 2021 دوای کۆبوونەوەی حکومەت، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند حکومەت بەخەمەوەیە بۆ دابەشکردنی موچە و تەنانەت قەرزیشی بۆ دابەشکردنی موچە کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا