گۆران عومەر: کەسانێک هەبوون تەنها ماڵی خۆیان دەیانناسین نەوشیروان مستەفا کردنیە پەرلەمانتار

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ 13 ساڵ بەسەر دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕاندا تێدەپەڕێت و لەوبارەیەوە گۆران عومەر ئەندام پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی گۆڕان دەڵێت، “ئێمە دەستمان گرتووە بەو پرەنسیپانەوە کە بزوتنەوەی گۆڕانی لەسەر دامەزراوە”.

ئەمڕۆ دووشەممە گۆران عومەر لەبەردەم بینای پەرلەمانی کوردستاندا بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، “لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و کاریان کرد بۆ ئەوە لە پێگەی گۆڕان کەمبکەنەوە، کەسانێکیش هەبوون کە بەرژەوەندیخواز بوون و سواری شەمەندەفەری گۆڕان بوون و دواتر خۆیان فرۆشت و خۆیان هەڵواسی بە لایەنەکانی ترەوە”.

وتیشی، “کەسانێک هەبوون تەنها ماڵی خۆیان دەیانناسین نەوشیروان مستەفا کردنیە پەرلەمانتار و سەرکردە، وایلێکردن داکۆکی لە مافەکانی خۆیان بکەن پێش ئەوەی داکۆکی لە مافی خەڵکی کوردستان بکات، بەڵام بە هەلیان زانی و کەوتنە گیانی بزوتنەوەکە و بزوتنەوەکەیان بەو شێوەیە ناشرین کرد لای خەڵك”.

دووپاتیشی کردەوە، ئەمڕۆ ڕۆژێکی پیرۆزە لەلای ئێمە کە یادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕانە، دووپاتی دەکەینەوە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان هیچ کاتێک سازشی لەسەر مافەکانی گەلی کورد نەکردووە و لە پرەنسیپەکانی لاینەداوە و لاشنادات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک