پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاشکرای کرد، رێککەوتنێکی سەرەتایی لەنێوان هاوپەیمانی تەقەدوم و عەزم کراوە و رێککەوتوون لەسەر ئەوەی محەمەد حەلبوسی ببێتەوە بە سەرۆکی پەرلەمان و خەمیس خەنجەر ببێتە جێگری سەرۆک کۆماری عێراق.
ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند، هەردوو هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی و عەزم بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر لە عەمانی پایتەختی ئوردن رێککەوتنێکی سەرەتاییان کردووە.
بەپێی قسەی ئەو سەرچاوەیە، “هەردوو هاوپەیمانی لەمیانەی کۆبوونەوەیان لە عەمان رێککەوتوون لەسەر کۆکردنەوەی لیستی سوننەکان تا بە یەک هاوپەیمانی بچنە پەرلەمان و چاوەڕێی پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنن”.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بەوەش دەکات، لێکتێگەیشتنەکان گەیشتوونەتە قۆناغێکی گەشەسەندوو و بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە رێککەوتنی کۆتایی رابگەیەنن، دەشڵێت: رێککەوتنی سەرەتایی ئەوەیە کە محەمەد حەلبوسی ببێتەوە بە سەرۆکی پەرلەمان و خەمیس خەنجەریش بکرێتە جێگری سەرۆکی داهاتووی کۆماری عێراق.
هاوکات، رێککەوتن کراوە لەسەر ئەوەی وەزارەتەکانی پەروەردە و بازرگانی بدرێنە هاوپەیمانی عەزم و وەزارەتی داراییش بدرێتە هاوپەیمانی تەقەدوم.