خاوەنی رێستۆرانتی دەنیز گیانی لە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد زەكی، خاوەنی رێستۆرانتی دەنیز لە سلێمانی دوای ئەوەی شەوی رابردوو، دەستڕێژی گوللـەی لێكرا ئێوارەی ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا.

شەوی رابردوو لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی، دوو ماتۆڕسوار لە رێگەی ماتۆڕێكەوە كە دەموچاوی خۆیان پێچابوو، بە دەمانچە چوار گوللـەیان ناوە بە خاوەنی رێستۆرانتی دەنیز و برینداریان كرد.

دوای برینداركردنی، گەیەنرایە نەخۆشخانەی شار و لەوێ نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراو چەند كاتژمێر لە بەشی چاودێری چڕ هێڵدرایەوە.

محەمەد زەكی جگە لەوەی كە خاوەنی رێستۆرانتی دەنیزە، هاوكات سەرۆكی رێكخراوی كرێكارانی میزۆپۆتامیایە بۆ داكۆكیكردن لە كرێكارانی باكوری كوردستان.

تائـێستا پۆلیسی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان، لەبارەی ناسنامەی تەقەكەرەكان و دەستگیركردن و دەستگیرنەكردنیان هیچ زانیاریەكی ئاشكرانەكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا