لە كەركوك ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژی داعش دەستپێدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی پێشوی هێزی عێراقیەكان لەكەركوك رایدەگەیەنێت “ئەمڕۆ لەباشوری شاری كەركوك ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی دژی داعش دەستپێكردووە، بەئامانجی پاكردنەوە و كیوماڵكردنی چەند ناوچەیەك”.

عەقیل كەنانی وتەبێژی پێشوی هێزی عێراقیەكان لەكەركوك بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “ئۆپەراسیۆنەكە بەبەشداری هێزەکانی سوپای عێراق، فیرقەیەکی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی، هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا و بەشێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی و حەشدی عەشائیری کە لە ناوچەکەدا بوونیان هەیە ئەنجام دەدرێت و لەگەڵ هێزێکی لیوای تایبەت لە بەغداوە هاتوون، بۆماوەی دە رۆژیش بەردەوامی دەبێت”.

وتیشی”ئامانجی ئەو ئۆپەراسیۆنە بەمەبەستی گەران و پاكردنەوەی سنورەكان لە پاشماوەكانی داعش کەمکردنەوە و کۆنترۆڵکردنی جموجۆڵەکانی داعشە کە لە رابردوودا لەو ناوچانە جموجوڵیان هەبووە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، تائێستا مەترسیەكانی داعش لەناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بونیان هەیە و ناوە ناوە جموجوڵەكانیان دەستپێدەكەن و كردەوەی تیرۆرستی ئەنجام دەدەن، هێزە عێراقیەكانیش وەك پێویست نەیانتوانیوە دۆخی ئەمنی ناوچەكان لەئەستۆ بگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا