كۆمەڵی دادگەرییش داوای لێبووردنی كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری كوردستان، پاش راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەیامێكدا داوای لێبوردن لە كادیران و ئەندامانی حزبەكەی دەكات، پێشتریش خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بەهۆی ئەوەی كورسییان بە دەستنەهێناوە لە هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەكەم داوای لێبوردنیان لە ئەندامان و دەنگدەرانیان كرد.

محەمەد حەكیم وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە پەیامەكەیدا دەڵێت،”بەناوی ئەنجومەنی باڵا و سەركردایەتییەوە داوای لێبوردن لە هەموو كادیر و ئەندامانمان دەكەین، كە نەمانتوانی ئەو ئەنجامە بەدەستبهێنین كە لەبەرچاومانگرتبوو”.

لە درێژەی پەیامەكەشیدا وتەبێژەكەی كۆمەڵ جەختی لەوە كردەوە، ئەنجومەنی باڵا و سەركردایەتی حیزبەكەی بەرپرسیارەتی ئەم دۆخە لە ئەستۆ دەگرن.

محەمەد حەكیم ئەوەشی روونكردووەتەوە، ئەوان قۆناغی سەختتریان بڕیوە و هەموو ئەوانەیان لەبەرچاوە، رایشیگەیاند،”هەر لە سبەینێوە بە بەرنامەیەكی نوێوە خۆمان ئامادە دەكەینەوە”.

دوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی دەنگدانی 10ی تشرینی یەكەمی 2021، كۆمەڵی دادگەریی كورسییەكانی بۆ پەرلەمانی عێراق كەمی كرد و توانی تەنها یەك كورسی بەدەست بهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا