“ناردنی 320 ملیاردینارەكەی هەرێم زیاتر دوادەكەوێت”

پۆڵەتیك پرێس؛

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات، ناردنی 320 ملیاردینارەكەی هەرێم زیاتر دوادەكەوێت، دەشڵێت، “چاوەڕوان دەكرێت عێراق له‌ ناوه‌راستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌ست بەدابه‌شكردنی مووچه بكات”.

جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابوریی له‌ په‌رله‌مانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی وت، تا ئێستا لە عێراق دەست بەدابەشكردنی مووچە نەكراوە، چاوەڕواندەكرێت لە ناوەڕاست یان كۆتایی ئەم هەفتەیە دەستپێبكات، بەڵام مه‌رج نیه‌ پاره‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ دابەشكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت.

وتیشی، كەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەستی پێكرد، دواتر 320 ملیاردینارەكەی هەرێمیش تایبەت بە مووچەی بەشێك لەفەرمانبەران دەنێردرێت، بۆیە چاوەڕواندەكرێت ناردنی ئەو پارەیە زیاتر دوابكەوێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، حكومه‌تی عێراق ماوه‌ی نزیكه‌ی 50 رۆژه‌ بەهۆی بەردەستنەبوونی نەختینە، مووچه‌ی دابه‌ش نه‌كردووه‌، هه‌رێمی كوردستانیش چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی 320 ملیار دینارەكەی به‌غدایە بۆ ئەوەی دەست بەدابەشكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا