ئاڵا تاڵەبانی لەسەر لێبڕینی موچە هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق نامەیەكی ئاراستەی هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا كرد و داوای كرد لێبڕینی موچە فەرمانبەرانی هەرێم كۆتایی پێبهێنرێت و رۆتینیاتی فاشیلی نووسینگەكان نەمێنن.

لە نامەكەیدا ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق نووسیویەتی: سەرباری رێكەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و پەسەند كردنی بەشە بودجەی هەرێم، دەبینین هێشتا لێبڕینی موچەی فەرمانبەران بەردەوامە و فەرمانبەرانی هەرێم مافی خۆیان بە تەواوەتی وەرناگرن.

لە نامەكەدا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق داوا دەكات، چیتر یای بەقوتی هاووڵات نەكرێت و لێبڕینی موچە كۆتایی پێبهێنرێت.

پێشتر سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاندبوو، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا و هاو كات لەگەڵ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەغدا پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق دەنێرێت، بۆیە لێبڕینی موچەی ئەم مانگە بەراورد بە مانگەكانی ڕابردوو كەمدەبێت و لەنێوان 10% بۆ 13% دەبێت.

رۆژی 31ی ئازاری رابردوو پەرلەمانی عێراق دەنگی بە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی دا لە نێویدا دەنگی بەماددەی 11ی تایبەت بە پشكی هەرێمی كوردستان دا، بەڵام تا ئێستا هیچ بەشە بودجەیەك لە عێراقەوە رەوانەی هەرێم نەكراوە و هەرێمیش هیچ بڕە داهاتێكی نەوتی و نا نەوتی رادەست نەكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا