پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن راپۆرتێك دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن لە راپۆرتێكدا ئاشكرای دەكات ئەگەر هەڵبژاردن بەشێوەی (فرەبازنە) بەڕێوەبچێت، داتای حكومەتی هەرێم بۆ ژمارەی دانیشتوان كورسی بازنەكانی هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی پارێزگاكانی هەولێرو دهۆك دەشكێنێتەوە، لەبەرامبەردا داتای حكومەتی عێراق لەبەرژەوەندی پارێزگاكانی سلێمانی‌ و هەڵەبجەیە.

پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن روونیكردووەتەوە ئەگەر خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرێتە چوار بازنە‌و هەر پارێزگایەكی هەرێم بازنەیەكی هەڵبژاردن بێت، لەوكاتەدا:

ژمارەی كورسی بەپێی داتاكانی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان، پارێزگای هەولێر (2) كورسی زیاد دەكات‌و پارێزگای سلێمانی‌و هەڵەبجە (4) كورسی كەمدەكەن‌و پارێزگای دهۆكیش (2) كورسی زیاد دەكات، بەمەش ئەنجامی دابەشكردنی كورسییەكان لەبەرژەوەندی پارێزگای هەولێرو دهۆك تەواو دەبێت.

ئەوەشی خستووەتە روو ژمارەی كورسی بەپێی داتاكانی وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی فیدراڵی عێراق، ئەنجامەكان پێچەوانە دەبنەوە‌و دابەشكردنی كورسییەكان لەبەرژەوەندی پارێزگای سلێمانی‌و هەڵەبجە دەبێت بەوەی (4) كورسی زیاتریان بەردەكەوێت، هەریەك لە پارێزگای هەولێرو دهۆكیش (2) كورسی كەمدەكەن.

بۆ سەلماندنی ئەوەی كام لەو دوو داتایە دروستن ‌و نزیكن لە راستییەوە، باشتر وایە پەنا بەرینە بەر نزیكترین داتای تۆماری دەنگدەران، كە ئەویش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە كە لە ئۆكتۆبەری (2021)دا ئەنجامدرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا