پۆڵەتیک پرێس
بەنێوه‌ندگیریی ئەمریکاو چاودێری دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئیمارات بووە سێهەم وڵاتی عەرەبی، کە ڕێککەوتنی ڕاستەوخۆ و ئاشکرای لەگەڵ ئیسڕائیلدا واژوو کرد.
ڕێککەوتنەکە، لایەنی سیاسی و ئابوری و گەشتیاری لەخۆدەگرێت و لەسەر بنەمای هێوركردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێسرائیل و ئیماراتی عه‌ره‌بی ئەنجامدراوە.
سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوانیشیان، بنیامین نا‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وتویەتی: ئەمڕۆ رۆژێكی مێژووییه.
هاوکات، ئه‌میر محه‌مه‌د بن زاید جێنشینی ئەمارەتی ئه‌بو زه‌بی ڕایگەیاندووە : “ڕێکكه‌وتنمان له‌سه‌ر بنەمای هاوكاری و دانانی نه‌خشه رێگایه‌كە بۆ جێگیركردنی په‌یوه‌ندییه‌كی دووقۆڵی”.
هاوشانی ئیماراتی عەرەبی، تا ئێستا هەریەکە لە میسڕ و ئوردون پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاساییە و مامەڵەی ئەو وڵاتە دەکەن.