لە کەرکوک لەسەر دەستی داعش سەربازێکی عێراقی کوژرا

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی هەینی لەسەر دەستی چەکدارانی رێکخراوی داعش، لە کەرکوک سەربازێکی عێراقی کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، درەنگانێکی شەو چەکدارانی داعش لیوای 45ی سوپای عێراقیان کردووەتەئامانج لە گوندێکی سەربە کەرکوک.

هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئەندامانی داعش، بەیانی رۆژی هەینی هێرشێکی دیکەیان کردووەتەسەر دۆڵی شای نزیک پارێزگای کەرکوک، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.

پێشتریش دەزگای هەواڵگری عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، دەزگا ئەمنییەکان پێنج ئەندامی داعشیان لە ناوچە جیاجیاکانی کەرکوک دەستگیرکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا