ساڵی ڕابردوو دەیان وەزیر بە دۆسیەی گەندەڵی تۆمەتبار کراون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی ڕایگەیاند، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا ژمارەی ئەو کەسانەی تۆمەتبار بوون بە دۆسیەی گەندەڵی گەیشتووەتە 11 هەزار و 605 دۆسیە کە 15 هەزار و 290 تۆمەتیان ئاراستە کراوە.

بەپێی بڵاوکراوەی دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی لەبارەی دۆسیەکانی گەندەڵی کە لە ساڵی ڕابردوودا تۆمارکراون، لەو ژمارە هاوڵاتییەی بە دۆسیەی گەندەڵی تۆمەتبارن 55 وەزیر هەیە کە 101 تۆمەتیان ئاراستەکراوە.

هاوکات، 422 تۆمەتبار لەناو بەرپرسانی پلە تایبەت و بەڕێوەبەرانی گشتی هەبوون کە 712 تۆمەتیان ئاراستەکراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا