باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ئیدانەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق ئیدانەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەكات و رایگەیاند، جەخت لە رێزگرتن لە سەروەری و یەكپارچەیی خاكی عێراق دەكەینەوە.

ئەلینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس (تویتەری پێشوو)، نووسیوویەتی: ئیدانەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەكەین، جەخت لە رێزگرتن لە سەروەری و یەكپارچەیی خاكی عێراق دەكەینەوە، كە دوو فاكتەری پێویستن بۆ ئاسایش و سەقامگیری ئەو وڵاتە.

رۆمانۆوسكی هەروەها دەڵێت: سەرەخۆشی لە كەسوكاری ئەو كەسانەش دەكەین، كە خۆشەویستانیان بەهۆی ئەم هێرشەوە لەدەستدا.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە 18_9_2023 لەرێگای درۆنەوە هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی عەربەت و لە ئەنجامدا سێ‌ كارمەندی دژە تیرۆری كوردستان شەهید بوون و سێی تر برینداربوون.

دوابەدوای هێرشەكە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانە تیرۆریستییە دەستپێكردوە كە بەچاوساغی نۆكەرانی بێگانەو سیخوڕانی ناوخۆیی ئەنجام درا بێ سزا تێناپەڕێت و هەر لایەن و جاسوسێك هاوكاربووبیت رووبەڕووی سزاو یاساو ویژدانی نەتەوەكەمانی دەكەینەوەو تۆڵەی شەهیدەكانمان لە ئەستۆی ئێمەیە و ناهێڵین خوێنی گەشیان بەهەدەربڕوات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا