چۆنیەتی زیادكردنی باج لەلایەن حكومەتەوە ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

كاندیدێكی دەرچووی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق چۆنیەتی زیادكرجنی باج لەلایەن حكومەتەوە لەسەر هاوڵاتیان ئاشكرادەكات و باس لەوەدەكات، حكومەت لە ساڵی 2016 كە پەرلەمان پەكخرا بە بڕیار دەستكاری یاسای باجی كردووە.

سۆران عومەر لە فەیسبوكی خۆی بڵاویكردەوە، ئەنجومەنی وەزیران بەشێوەیەكی نایاسایی باجی زیادكردووەو بەبڕیار دەسكاری یاسای كردووە، كە ئەوە كاری پەرلەمانە، بەڵام لەساڵی ٢٠١٦ ئەو كارەی كردووە كە پەرلەمان پەكخرابوو.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی داتای وەزارەتی دارایی، داھاتی باج لەساڵی ٢٠١٨ دا ٣٠٨ ملیار بووە ، لەساڵی ٢٠١٩ دا گەیشتووە بە ٦٢٧ ملیار دینار، بەجۆرێك ساڵی ٢٠١٩ داھاتی باج لە ھەولێر ٣٥٥ ملیار بووە، لەسلێمانی ١٤٠ ملیارو لە دھۆك ١٣٠ ملیار دینارە.

ئەوەشدەخاتەڕوو، ئەمەش باجی دەرامەت و خانوبەرەو گەورە باجدەرانە، كە داھاتی بەرێوەبەرایەتی گەورە باجدەران لە ٢٠١٧ دا ٧ ملیار بووە لە ٢٠١٩ بووە بە ١٧٧ ملیار.

دەشڵێت، “بەوەش دەردەكەوێت حكومەت بەنایاسایی باجیان زیادكردووەو سەرەڕای قەیرانەكان ئەم زیادكردنی باجە قورسایی زۆری لەسەر خەڵك دروست كردووە، حكومەت داھاتی زیادكردوە، بەڵام ھیچ لەژیانی خەڵك باش نەبووە، چونكە ئەم باجە لەگیرفانی خەڵك دەردەھێنرێ لەبەرامبەر ھیچ دا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا