لاهور شێخ جەنگی پەیامێک لەبارەی هێرشەکەی فڕۆکەخانەی هەولێر بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر هێرشەکەی شەوی رابردووی هەولێر هاتەدەنگ و رایگەیاند، “ئەم هێرشانە بەردەوامی مەترسیەکان دەردەخات”.

لاهور شێخ جەنگی لەتویتێکدا رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، “نیگەرانی قوڵی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر هێرشەکەی دوێنێ شەوی سەر فرۆکەخانەی شاری هەولێر، ئەم هێرشانە بەردەوامی مەترسیەکان دەردەخات، پێویستە حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی هەمئاهەنگی نێوانیان زیاتر بکەن بۆ دوورخستنەوەی ئەو مەترسیانە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کرایەئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا