ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: سەرۆکی ڤاگنەر پلانی بۆ کوشتنی وەزیری بەرگری ڕوسیا دانابوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسانی ڕۆژئاوا ئاشکرایان کرد، یەفگینی پریگۆژین، سەرۆکی گروپی ڤاگنەری ڕوسی پلانی بۆ کوشتنی سێرگی شوێگۆی وەزیری بەرگری ڕوسیا و ڤالێری گیراسیمۆڤی سەرۆک ئەرکانی وڵاتەکە داناوە.

ئەو بەرپرسانە بە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵیان وتووە، پریگۆژین لە یاخیبوونی ئەم دواییانەی پلانی داناوە بۆ کوشتنی وەزیری بەرگری ڕوسیا و سەرۆک ئەرکانی وڵاتەکە و هەوڵی جێبەجێکردنی پلانەکەشی داوە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، پریگۆژین کاتێک سەنگەری گۆڕی و گەڕایەوە بۆ ناوچەکانی باشووری روسیا ئامانجی ئەوەبوو پلانی کوشتنەکان جێبەجێ بکات، بەڵام دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕوسیا دوو ڕۆژ پێشتر بە پلانەکەی زانیوە.

بەگوێرەی زانیاری ئەو بەرپرسانە، پریگۆژین دوای ئەوەی زانیوێتی پلانەکەی ئاشکرابووە، ناچاربووە خێراتر جوڵە بکات و ئەوەبوو ڕۆژی هەینی دەستی بە پلانی یاخیبوونەکەی کرد و دەستی بەسەر شاری رۆستۆفدا گرت.

دوای چەند کاتژمێر لە کودەتاکەی گروپی ڤاگنەر، بە نێوەندگیری ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆی سەرۆکی بێلاڕوسیا، سەرۆکی ڤاگنەر ڕەوانەی بێلاڕوسیا کرا و کۆتایی بە هەوڵی کودەتاکەی هێنرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا