مەكتەبی سیاسی یەكێتی: لایەنەكان مانگی رەمەزان بكەنە دەرفەتی ئاشتەوایی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هێز و لایەنە سیاسیەكان ئەم مانگە پیرۆزە بكەنە دەرفەت بۆ ئاشتەوایی گشتی و بەرژەوەندییە باڵاكانی میللەتەكەمان بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتییەكانیان.

لە راگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیدا هاتووە: بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین، ئومێدەوارین مانگی رەمەزانی پیرۆز، مانگی خێرو خۆشی و قووڵبوونەوەی گیانی لێبوردەیی و ئاشتی كۆمەڵایەتی بێت بۆ گەلەكەمان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە یەزدانی مەزن داواكارین، لەم مانگە پیرۆزەدا، گەلەكەمان بەدوور بێت لە هەموو كێشە و نەهامەتیەك و بە تەندروستی باش رۆژوو و ئەركە ئاینیەكانیان جێبەجێبكەن، هەروەك هێز و لایەنە سیاسیەكان ئەم مانگە پیرۆزە بكەنە دەرفەت بۆ ئاشتەوایی گشتی و بەرژەوەندییە باڵاكانی میللەتەكەمان بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتیەكانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا