پۆڵەتیك پرێس
زیاتر لە 70 ئەفسەری كورد لە كەركوك بەهۆی به‌شداریكردنیان له ڕیفراندۆمه‌كه‌ی ساڵی 2017 درانه دادگای سه‌ربازیی.
میدیا عێراقیەكان ئەمڕۆ هەینی 9ی نیسان بڵاویانكردەوە، له‌نێو ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی ده‌درێنه دادگای سه‌ربازیی، سێ ئه‌فسه‌ری باڵای كه‌ركوك بوونی هه‌یه كه ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه ده‌ژین.
لە زانیاریەكانی ئەو میدیایانەدا هاتووە، یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه‌ی كه‌ركوك كه ده‌درێته دادگای سه‌ربازیی، عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوكه.
ئەمە لەكاتێكدایە، لە 25ی ئەیلولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان بەڕێوەچوو، لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان سەرپەرشتی کرا.