نزیكەی چوار هەزار كەسن عیراق و هەرێم، بەرزترین ڕێژەی چاكبوونەوە لە كۆرۆنا تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستی عیراق 2747 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراقدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە چاكبوونەوەی 3918 كەسیش دەكات كە نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەمەش بە بەرزترین ڕێژەی چاكبوونەوە دادەنرێت لەو دەمەی پەتاكە لە وڵاتدا بڵاوبۆتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2747 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و 3918 كەسیش بە تەواوەتی چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەكانیان كە بە ڕێژەیەكی گەورەی چاكبوونەوەی ڕۆژانە دادەنرێت.

بەپێی ئامارەكان، بەغدا زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوانی تۆماركردووە، و پاشان پارێزگەی بەسرە لە پلەی دووەمدایە كە 234 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 5 كەسیش لە پارێزگەكەدا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 347 حاڵەت، مەدینە توب: 66 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 549 حاڵەت، بەسرە: 234 حاڵەت، نەجەف: 63 حاڵەت، سلێمانی: 77 حاڵەت، هەولێر: 93 حاڵەت، كەركوك: 143 حاڵەت، دهۆك: 15 حاڵەت، كەربەلا: 195 حاڵەت، واست: 160 حاڵەت، دیالە: 101 حاڵەت، میسان: 52 حاڵەت، زیقار: 108 حاڵەت، ئەنبار: 49 حاڵەت، بابل: 161 حاڵەت، سەڵاحەدین: 55 حاڵەت، نەینەوا: 70 حاڵەت، دیوانیە: 93 حاڵەت، موسەننا: 116 حاڵەت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە تۆماركردنی 77 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش كردووە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 115332 كەس و لەو ژمارەیەش 4535 كەس گیانیانلەدەستداوە و 81062 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 29735 كەسن كە 481 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا