دادگای باڵا لەسەر دوو سکاڵای تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەینێ دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لەبارەی دوو سكاڵای تایبەت بە هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە كە تایبەتە بە دۆسییەی ئاوارەكان و ناردنی سووتەمەنی بۆ هەرێمی كوردستان.

بە پێی كارنامەی دانیشتنەكانی دادگای باڵای فیدراڵی، سكاڵای یەكەم، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق لەسەر سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەت و وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان تۆماریكردووە و داوایكردووە، سكاڵا لەسەركراوەكان پابەند بكات بە جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان و داخستنی كەمپەكانیان.

سكاڵای دووەم، لەسەر سەرۆكوەزیرانی عیراق و ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری نەوتی عیراق تۆماركراوە و نەهرۆ مەحمود قادر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق داوایكردووە، بڕیار لە نادروستی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بدرێت لەبارەی دیاریكردنی نرخی نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا