کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە هەندێک ناوچە 30 پلە تێدەپەڕێنن.

رۆژی هەینی، 12ـی نیسانی 2024، دەستەی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێت.

هاوکات راشیگەیاند، سبەی شەممە 13ـی نیسان، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

کەشناسیی هەرێم باسی لەوەشکرد، رۆژی هەینی پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بە بەراورد تۆمارکراوەکانی دوێنێ. هەروەها، رۆژی شەممە 13ـی نیسان، بە نزیکەی 1 تــــا 3 پلە بەرزتر دەبێت بە بەراورد تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ رۆژی شەممە بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 25
سلێمانی : 23
دهۆک : 24
زاخۆ : 25
هەڵەبجە : 24
کەرکوک : 29
سۆران : 24
حاجی ئۆمەران : 14
گەرمیان : 30

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا