شەڕی سوپای توركیاو گەریلاكانی پەكەكە لەناوچەی هەفتانین توندتر دەبێت

پۆڵەتیك پرێس:
لەناوچەی پیربولای هەفتانین شەڕێكی قورس لەنێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بەرێوەدەچێت‌و بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگاداریش بەهۆی شەڕەكەوە ژمارەیەكی زۆر لە سەربازانی سوپای توركیا كوژراون و برینداربوون.

هەر بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا سوپای توركیا هەوڵیداوە بچێتە ناو مەیدانی پیربولا لەهەفتانین، بەڵام رووبەڕووی بەرگرییەكی توندی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بوونەتەوەو رێگرییان لێكراوە.

سەرچاوەكە لەمیانی لێدوانی بۆ میدیاكانی نزیك لەپەكەكە، لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا ژمارەیەكی زۆر لە سەربازانی سوپای وركیا، كوژراون و بریندرار بوون، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری زیاتر لەبارەی ژمارەكەیان بخاتەڕوو.

لەگەڵ بەردەوامی هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، چەند رۆژێكیشە جموجوڵی فڕۆكە سیخوڕییەكانی سوپای توركیا بەسەر ناوچەكە چڕكراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا