یەكێتی داوای گۆڕینی وادەی رۆژی نیشتمانی عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
یەكێتی نیشتمانی داوای گۆڕینی وادەی رۆژی نیشتمانی عێراق دەكات، كە ئەو رۆژە هاوكاتە لەگەڵ ساڵرۆژی كۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی.

جەمال شوكر، پەرلەمانتاری یەكێتی نیشتمانی لەمیانی لێدوانێكی وتی: كۆچكردوو جەلال تاڵەبانی (ناسراو بە مام جەلال) بۆ دوو جار سەرۆك كۆماری عێراق و ئەندامی ئەنجومەنی حوكم بووە و لەدوای ساڵی 2003 ڕۆڵێكی دیار و كارالە پێكهێنانی حكومەتدا هەبووە.

جەمال وتیشی: هەڵبژاردنی ساڵیادی كۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی و لەگەڵ رۆژی نیشتمانی بۆ ئێمە ئازاربەخشەو پێویستە هێزە سیاسییەكان ڕێز لەمێژوو و مردنی تاڵەبانی بگرن، سەرەڕای ئەم بەروداوەش ڕۆژی كۆتایی فەرمانی بەریتانیاو پەسەندكردنی بەئەندامبوونی عێراق لەكۆمەڵەی نەتەوەكان.

شوكر، ئاماژە بۆ ئەوەش كرد، یەكێتی نیشتمانی بۆ دیاریكردنی ڕۆژی نیشتمانی عێراق‌و گۆڕینی وادەكەی، یاداشتێكی ئاراستەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق كردووە.

هەروەها وتی: پێویستە هێزە سیاسییەكان ڕۆژێكی تر و گونجاو بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق هەڵبژێرن، هاوكات نەبێت لەگەڵ سێی ئۆكتۆبەر، كە ساڵرۆژی كۆچی دوایی مام جەلالە.

مام جەلال، كە دوو خول سەرۆك كۆماری عێراق بوو، لەرۆژی 3ی ئۆكتۆبەری 2017 كۆچی دوایی كرد، بەهۆی نەخۆشییەوە، كە زۆرێك لایەنە سیاسییەكان وەك سەمامی ئەمانی عێراق ناوی دەبەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا