پرۆسەی بەستنی پێوەری زیرەك لە هەڵەبجە دەستپێدەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەڵەبجە بە وەكالەت دەڵێت، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەست بە بەستنی پێوەری زیرەك لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەكەن.

سەعید سەیید قادر، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەڵەبجە بە وەكالەت بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لیژنەی سەرپەرشتیاری پێوەری زیرەك، پرۆسەكەیان لەگەڵ نوێنەرانی كۆمپانیای شاندز تاوتوێ كردووە و بڕیارە لە سەرەتای مانگی ئاب، دەست بە دانانی پێوەری زیرەك لە پارێزگای هەڵەبجە بكرێت.

وتیشی: بەستنی پێوەری زیرەك هەنگاوێكی گرەنتی كراوە بۆ نەهێشتنی زیادەڕۆیی لەسەر هێڵەكانی كارەبا چونكە هەر هاوبەشێكی كارەبا ناوی تۆمارنەكرابێت و هاوبەشیی نەكردبێت، پێوەری زیرەكی بۆ دانانرێت.

بەپێی راگەیەندراوەكانی وەزارەتی كارەبای هەرێم پێوەری زیرەك گەورەترین یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر كارەبا و بەدیهێنانی دادپەروەری لە پێدانی كارەبا بە هاوبەشانی، هاوكات لە هەرێمی كوردستان تا ئێستا 740 هەزار پێوەری زیرەك بۆ هاوبەشانی كارەبا بەستراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا