پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی هاتنی وەرزی بەهار و بۆنە نیشتیمانیی و نەتەوەییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو رۆژانەی دیاریکرد کە تێیدا پشووی سەرتاسەرییە و دەوام رادەگیرێت، وەزارەتی پەروەردەش باس لە دوو خشتەی جیاواز بۆ پشووی خوێندکاران دەکات.
بەپێی رۆژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان لهم مانگهدا شهش ڕۆژ پشوو دەبێت کە بەم شیوەیە:
5ی ئادار، پشووی یادی دهستپێكی ڕاپهڕینی بههاری 1991ـه.
11ی ئاداری ساڵڕۆژی بهیاننامهی مێژوویی 11ی ئاداری 1970ـیه.
14ی ئادار ساڵڕۆژی لهدایكبوونی مەلا مستەفا بارزانی
رۆژانی 21، 22 و 23ی ئهم مانگهش، پشووی جهژنی نهتهوهیی نهورۆز و سەری ساڵی کوردییە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی وتەبێژەکەیەوە پێشتر رایگەیاندبوو، پشووی بەهارە بۆ ئەو پەروەردانەی بایکۆتیان تێدا کراوە (سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین، کۆیە) پشووی بەهارە تەنها شەش رۆژە.
روونیشیکردەوە، ئەو پەروەردانەی کە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردووەوە دەستیان بە خوێندن کردووە، لە 11 تاکو 24 مانگ پشووی فەرمییە.