ڕێكخراوی CPTی ئەمیریكی وەڵامی دیندار زێباریان دایەوە

پۆڵەتیك پرێس

رێكخراوی CPTی ئەمریكی وەڵامی دیندار زێباری دایەوە و ئەو تۆمەتانەیان رەتكردەوە كە خستبوویە پاڵ رۆژنامەنوس شێروان شێروانی.

كامەران مەلا عوسمان ئەندامی تیمی كوردستانی cpt لە كەمپینی ئازادی بۆ شێروان شێروانی وەك وەڵامێك بۆ ڕێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەكانی حكومەتی هەرێم وتی، “وتەكانی دیندار زێباری كە دەڵێت، شێروان شێروانی تۆمەتبارە بە وتنی قسەی نەشیا و تۆمەت دروستكردن و تێكدانی ئاشتی كۆمەڵایەتی دوورە لەراستییەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان لەماوەی سێ ساڵی رابردوەوە ئاگاداری كارەكانی شێروان شێروانین هیچ یەك لەو تۆمەتانە بنامەیەكی دروستینییە و لە ئێستاشدا هیچ یەك لە خانەوادەكەی نازانن شێروان شێروانی لە كوێیە.

ڕێكخراوی CPTی ئەمریكی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وەڵامی دیندار زێباری دەداتەوە

Julkaissut Politic Press Maanantaina 12. lokakuuta 2020

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا