دیندار زێباری: حكومەتی هەرێم دادگایی زیاتر لە دوو هەزار کەسی لەسەر تاوانەكانی داعش كردووە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی هەرێم دەڵێت، حكومەتی هەرێم هەوڵی تەواو دەدات بۆ یارمەتیدانی تیمی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش، تا ئێستاش دوو هەزار و 324 دۆسیە لەسەر تاوانەكانی داعش لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دادگایكردنیان تەواوبووە.

لە میانی وتارێكیدا كە لە كۆبوونەوەی تایبەت بە تاوانەكانی داعش لە عێراق پێشكەشی كرد كە لە نیویۆرك ڕێكخرابوو، دیندار زێباری ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكانی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: تا ئێستا پێنج هەزار و 170 دۆسیەی تاوانەكانی داعش لای حكومەتی هەرێم تۆماركراون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 324 دۆسیە دادگایكردنیان تەواوبووە.

دیندار زێباری باسی لەوەشكرد، حكومەتی هەرێم تا ئێستا توانیویەتی سێ هەزار و 500 ڕفێندراوی ژێردەستی داعش ڕزگار بكات لە هەوڵیشدایە لە ڕووی یاساییەوە یارمەتی قوربانیانی دەستی داعش بدات.

لە 10ی حوزەیرانی ساڵی 2014 داعش هێرشی كردە سەر موسڵ و داگیری كرد، لە هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال و بەشێك لە ناوچەكانی دیكەی هەرێم هەزاران كەسی مەدەنی كوژران و بە هەزارانی تر یان ئاوارە بوون یان لەلایەن داعشەوە ڕفێندراون و تا ئێستاش چارەنووسی بەشی زۆریان دیارنیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا