ئەمنستی ئینتەرناشناڵ: عێراق و هەرێم ئەشكەنجەی زۆری ئاوارەكانیان داوە

پۆڵەتیك پرێس

رێكخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێم بەتۆمەتی پەیوەندییان بە داعشەوە ئەشكەنجەی زۆری ئاوارەكانیان داوە.

رێكخراوەكە لە راپۆرتێكیدا ئاشكرای دەكات، بەبیانووی بوونی پەیوەندییان بە داعشەوە، حكومەتی هەرێم و عێراق ئەشكەنجەی زۆری ئاوارەكان دەدەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەرێم و بەغدا بەشێوەیەكی هەڕەمەكی و نادادپەروەرانە ئاوارەكانیان دەستگیركردووەو بەشێوەیەكی خراپ مامەڵەیان لەگەڵ دەكەن.

لای خۆشییەوە دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكانی هەرێمیش باس لەوەدەكات، راپۆرتەكەی ئەمنیستی لە زۆر رووەوە بێ بەڵگەو بێ بنەمایەو پشتی بە چاوپێكەوتنی چەند كەسێكی نادیار بەستووە.

رێكخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ رێكخراوێكی نێودەوڵەتییەو لەبوارەكانی مافی مرۆڤ و ئەو پێشێلكارییانە كاردەكات كە حكومەتی وڵاتان بەرامبەر هاوڵاتیانی خۆیان ئەنجامی دەدەن، ساڵانەش بەردەوام لە رێگەی راپۆرتەكانیانەوە پێشێلكارییەكانی دەسەڵاتدارانی هەرێم و بەغدا دەخەنەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا